سۆران عومەر دەترسێت بچێتە بەردەم دادگا و ئەندامی فراكسیۆنی پارتیش دەلێت دەبێ باجی درۆ و بوختانەکانی بدات

ئەندامی فراكسینۆی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە بارەی سۆران عومەر و بوختانەكانی دەلێت پێویستە سۆران عومەر لەمەر بوختان و تۆمەتەكانی بچێتە بەردەم دادگا چونكە پێشتر سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە داواكاری گشتی كرد لەسەر بانگەشەی گوایە ملیارێک دۆلاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکێکی لوبنانە، لێکۆڵینەوە بکات و داواشی لەوانە کرد کە بانگەشەکە دەکەن، بەڵگەکانیان بخەنە بەردەم داواکاری گشتی”.

لەبارەی چەواشەكاری و هەواڵە ناراستەكان و بوختانەكانی سۆران عومەر ئەندامی فراكسیۆنی پارتی رزگار عیسا سوار بە میدیاكانی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە”سۆران عومەر بەردەوام سەر و بنی زمانی بەرقەرارکردنی یاسایە، ئەی بۆچی لە دادگا دەترسێت؟ ”ئایا ئەم ترسانەت بەڵگە نییە کە تۆمەتەکانت راست نین و درۆن؟ ئەگەر ڕاست دەکەیت بەڵگەکانت پێشکەش بە دادگا بکە، چونکە درۆ و بوختان باجی دەوێت“.

هەروەها ئامۆژگاریی سۆران عومەریشی کرد کە پارێزبەندیی پەرلەمانی ئەوە نییە پەرلەمانتار بە ئارەزووی خۆی جنێو بدات و ناوی خەڵک بزڕێنێت. گوتیشی: ”خۆ شاردنه‌وه‌ له‌ژێر سایه‌ى په‌رله‌مان نابێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ خه‌ڵك لێی بێده‌نگ بێت، بۆیەش‌ ناچێته‌ به‌رده‌م دادگا، چونكه‌ خۆى باش ده‌ناسێت و قسه‌كانى و به‌ڵگه‌كانى ته‌واو نین و ده‌شزانێ له‌ كوێ بۆی هاتووه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كات، با به‌ بەڵگه‌كانیه‌وه‌ بچێته‌ به‌رده‌مى دادگا، ئه‌و كات دەردەکەوێت كێ ڕاست ده‌كات و كێ راست ناكات“.

Back to top button