چەند سودێکی سەرسوڕهێنەری باینجان بزانە

باینجان جوانە بەو ڕەنگەی مۆری تۆخ و بەڵام مەرج نییە هەر ئەو ڕەنگە بێت،باینجان هەورەها ڕەنگی سەوز،سوور و ڕەشیشی هەیە.باینجان بە هەڵە وەک سەوزەوات دەبیندرێت بەڵام لە ڕاستیدا باینجان لە خانەوادەی میوەکانە.

باینجان بە تۆۆ دەچێندرێت و ئەو نە تەنیا میوەیەکی جوان و تایبەتە بەڵکو هەروەها چەند لایەنی زۆر بەسوودی تەندروستی هەیە.

١-باینجان پڕە لە کۆمەڵێک ڤیتامینەکان و ڕێشاڵەکان و پێکهاتە کانزاییەکان.

٢-باینجان پڕە لە پێکهاتەی دژە ئۆکسیدەکان،anthocyanen و جەستە دەپارێزێت لە زیان وەبەرکەوتن بە ڕێگەی ڕادیکاڵەکانی ئازاد(سیستمی بەرگری جەستە دەپاریزێت).

٣-پاراستنی مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دل-دەمارەکان
بە هۆی دژە ئۆکسیدەکانییەوە کاریگەری هەیە لە سەر پاک و تەندروست ڕاگرتنی خوێنهێنەر و خوێنبەرەکان و دڵ.

٤-ڕاگرتنی ڕاددەی شەکری ناو خوێن
کاریگەری باشی هەیە لە سەر ڕاگرتنی هاوکێشی شەکری ناو خوێن بە هۆی ئەوەی کە ڕیشالەکانی درەنگتر پڕۆسەی هەزم جێبەجێ دەکەن و ئینجا شەکریش درەنگتر لەناو خوێن دا وەردەگیردرێت.بەو شێوەیەش بەرزونزمی شەکری خوێن ناهێڵێت.

Back to top button