هونەرمەند سەعید گاباری كۆچی دواییكرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ھونەرمەندی ناوداری كورد سەعید گاباری، لە شاری كۆچی دوایی كرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئادار، ھونەرمەندی ناوداری كورد سەعید گاباری، لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی هەولێر بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لەسەر وەسێتی خۆی سه‌عید گاباری، تەرمه‌كه‌ی لە گۆڕستانی مەلا ئۆمەری لەشاری هەولێر بە خاك دەسپێردرێت.

سەعید گاباری لە ساڵی 1956 لەدایكبووە و خەڵكی شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بوو، لە قۆناغە جیاوازەكانی شۆڕشەكانی كورد رۆڵی بەرچاوی ھەبووە و گۆرانییەكانی كاریگەری گەورەیان لەسەر ورەی پێشمەرگە و ھاووڵاتییانی كورد ھەبووە بەرامبەر دوژمنانی كورد.

سەعید گاباری خاوەن چەندین گۆرانی جیاوازە لە بوارەكانی گەلەری و شۆڕشگێڕی و ئەڤینداری. بەم دواییانە باری تەندروستی سەعید گاباری بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجە تێكچوو.

Back to top button