‌پسپۆڕانی ئه‌مریكی هۆشداری له‌ زۆرخواردنی گۆشتی مریشك ده‌ده‌ن

زاناكان له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد ئاشكرایان كردوه‌ زۆر خواردنی گۆشتی مریشك مه‌ترسی توشبوون به‌ جۆرێك له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ له‌سه‌ر زیانی گۆشتی مریشك ئه‌نجامبدرێت و پسپۆڕان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زۆر خواردنی گۆشتی مریشك مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ “میلانۆما” كه‌ جۆرێكی شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێنه‌ له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات و ڕژێنه‌ لیمفاویه‌كان زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی‌ دیكه‌ هه‌یه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ پسپۆڕان ئه‌م هۆشداریه‌یان داوه‌ به‌ڵام تا ئێستا ئاشكرایان نه‌كردوه‌ كه‌ پێكهاته‌ی‌ گۆشته‌كه‌ یان به‌ هه‌ڵه‌ ئاماده‌كردنی هۆكاره‌ بۆ زیادكردنی مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌.

Back to top button