جۆبایدن كۆتایی بەژیانی سیاسی خۆی دەهێنێت

خواكوڕك

جۆبایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەدواین دیمانەی دا رایگەیاند،دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی و ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌ حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپدا به‌ ته‌واوی له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی دوور ده‌كه‌ومەوە دەلێت یەك داواشم لە دیموكراتەكان هەیە كە گرینگی بە چینی كرێكار و چینی ناوەندی لە ئەمریكا بدەن.

لەم دیمانەیەدا كە لەگەڵ تۆری هەواڵی بی بی ئێس ئەنجامی داوە رەخنەی تووند لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت و دەلێت هێشتا زۆری ماوە پێبگات و دەلێت دەبێت  دۆناڵد تره‌مپ بگاته‌ قۆناغی پێگه‌یشتن، چونكه‌ ئێسته‌ كاتی گه‌وره‌بوونییه‌تی چونكە دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا، هەروەها دەلێت  پێویسته‌ تره‌مپ كارێك بكات و پێمان پێشان بدات كه‌ ده‌توانێ ئه‌ركه‌كه‌ی به‌جێ بهێنێت.

ئەم رەخنەیەی جۆبایدن جێگری سەرۆكی ئیدارەی ئێستای ئۆباما لەكاتێكدا هات، كە رۆژی پێنج شەممە رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا (چاك شومه‌ر) سه‌ركرده‌ی دیموكراته‌كانی به‌ گاڵته‌جار له‌ تویته‌ره‌كه‌ی ناو برد.

Back to top button