کەشناسی: پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى سێ شه‌مم، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران و باران هه‌یه.