سەرۆکی هەرێمی کوردستان: سەعید گاباری ئەرشیڤێکی دەوڵەمەند دوای خۆی جێدەهێڵێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی کۆچی دوایی هونەرمەند سەعید گاباری لە کەسوکارەکەی دەکات و رایدەگەیێنێت سه‌عید گابارى ده‌نگێكى به‌سۆز و ڕه‌سه‌نى كوردییه و دوای خۆی ئهرشیڤێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مۆسیقا و گۆرانى جێدەهێڵێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه 4 ى 5 ى 2020 ، سەعید گاباری لە نەخۆشخانەی سەردەمی هەولێر کۆچی دوایی کرد. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواییى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كوردستان خوالێخۆشبوو سه‌عید گاباریم پێگه‌یشت. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى ده‌كه‌م و هاوسۆز و هاوخه‌میانم. خواى مه‌زن گیانى به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بووریى هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى راشیدهگهێنێت ، هونه‌رمه‌ند سه‌عید گابارى ده‌نگێكى به‌سۆز و ڕه‌سه‌نى كوردییه و ساڵانێكى دوور و درێژ خزمه‌تى گۆرانى و مۆسیقاى كوردى كردووه و له سه‌رده‌مى شۆڕشدا چه‌ندین سروود و گۆرانى به‌جۆشى بۆ خه‌بات و پێشمه‌رگه چڕیوه.
سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، هونه‌رمه‌ند سه‌عید گاباری ئه‌رشیفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مۆسیقا و گۆرانى له دواى خۆى جێده‌هێڵێت و به كار و به‌رهه‌مه‌كانى، یادى ئه‌و وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكى لێهاتوو هه‌میشه به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.