پارێزگاری هەولێر: بههیچ شێوهیهك لەم قۆناغەدا مزگەوتەکان ناکرێنەوە
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەن لامەرکەزیەتی ئیداریی جێبەجێ بکرێت.
فرسەت سۆفی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، سوپاسی مامۆستایانی ئاینی دەكەین لە سنووری پارێزگای هەولێر پابەند بوون بە ڕێنوێنییە تەندروستییەكان كە ئەوە جێی ڕێزە.
پارێزگای هەولێر لەبارەی كردنەوەی مزگەوتەكان گوتی، داواكارین مامۆستایانی ئاینی كەمێكی تر پشوودرێژ بن، تا بتوانین بەیەكەوە سەرجەم دەرگەی مزگەوت و خانەقاكان بكەینەوە.
ئاشكرای كرد، پێویستە هاووڵاتییان زیاتر پابەندبن تا هەموومان پارێزراو بین و هاووڵاتییان دەبێت ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن تا كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا كەم بێتەوە.
لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تەلار ستی گوتی، تیمە تەندروستییەكان سەرجەم ئەركی خۆیان جێبەجێ كرد و دەتوانین بڵێین هیچ پاشماوەیەك لەو شوێنە نەماوە، دوو هەزار پشكنین كراوە و هیچ بەركەوتەیەكی تر لە شوێنەكە نەبووە.
نیاز شێخ ڕاغب سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی كوردستان گوتی، داواكارین هاوشێوەی زانكۆ و قوتابخانەكانیش كە بڕیار درا بە كردنەوەیان، بڕیار بدرێت بە كردنەوەی مزگەوتەكانیش.
سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی زانایان گوتی، بەكردنەوەی مزگەوتەكان بەبێ گوێدانە ڕێنوێنییەكان، لادانە لە ئاین، تا بەرپرسانی تەندروستی پێمان دەڵێن مەترسی نەماوە، ئەوكات مزگەوتەكان دەكرێنەوە.