مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌عید گاباری ده‌كات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند، سه‌عید گاباری ده‌كات، كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بۆ بنەماڵەی هونەرمەند سەعید گاباری
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی‌دوایی هونەرمەندی نیشتمانپەروەر و ناسراوی کوردستان ( سەعید گاباری)م بیست ، هونەرمەند سەعید گاباری خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی کردووە و لە رێگەی گۆرانیەکانیشی رۆڵێکی بەرچاوی لە پشتگیریکردنی پێشمەرگەدا هەبوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/5/4