قایمقامی هه‌ولێر: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به‌كاركردنى تاكسی تۆك تۆك نادرێت
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌باره‌ی كار كردنى تاكسی تۆك تۆك له‌شاری هه‌ولێردا رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاركردنیان له‌ناو شاردا رێگه پێدراو نیه چونكه كێشه بۆ سیسته‌می هاتووچۆ دروست ده‌كات.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگه‌یاند ، ئه‌وه‌ى له‌و چه‌ند رۆژه بیندراوه كاركردنى تاكسی تۆك تۆك له‌شه‌قامه‌كاندا له‌لای ئێمه‌ش چاوه‌روان نه‌كراوبووه له‌ئێستاشدا ده‌ست به‌سه‌ر دوو تۆك تۆكدا گیراوه.
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌شڵێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین مامه‌ڵه‌ی پێوه بكات كه‌سێكیش ناده‌ین مامه‌له‌ى پێوه بكات وئه‌و شوێنانه‌ش سزا ده‌ده‌ین كه‌سه‌رپێچی بریاره‌كان ده‌كه‌ن كه‌دور كه‌ونه‌وه لهكرین و مامه‌له‌كردن و به‌كارهێنانى تاكسی تۆك تۆك چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه پێدراو نیه.