له‌كه‌ركووك ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش ده‌ستگیر كران
له‌كه‌ركووك نۆ چه‌كداری داعش داعش به ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كه‌وه ده‌ستگیر كران كه ئاماده‌كاریان ده‌كرد بۆ هێڕشێكی به‌رفراوان له ناوچه‌كه.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا رایگه‌یاندووه، لە هەڵمەتێكدا نۆ چەكداری رێكخراوی داعش لە پارێزگای كەركوك دەستگیركراون.
رونیشكراوەتەوە، هەڵمەتەكە لەلایەن هێزێكی هاوبەشی بارەگای پێشكەوتوی سەركردایەتی پرۆسە هاوبەشەكان لە كەركوك ئەنجامدراوە، ئەو دەستگیركراوانەش بە مادەی چواری تیرۆر داواكراوبون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی باسی لەوەشكردوە، لە پرۆسەكەدا دەستگیراوە بەسەر حەوت كڵاشینكۆف و چوار دەمانچە و چەندین پارچە چەكی دیكەدا، هەڵمەتەكەش لە ناوچەی “یەكی حوزەیران”ی كەركوك ئەنجامدراوە.