سبه‌ی شانده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به غدا به تایبه‌ت پرسی ناردنی مووچه‌ی فهرمانیهرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام شاندی هه‌رێم به بێ رێكه‌وتن گه‌ڕانه‌وه هه‌لێر و بڕیاره سبه‌ی جارێكی دیكه شانده‌كه بچێته‌وه به‌غدا.
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕاگەیاندووه، “سبەی شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم دەگەڕێنەوە بەغدا بۆ تەواوکردنی دانوستانەکان لە باره‌ی پرسی مووچه و كێشه‌كانی هه‌رێم.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاندووه كه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌ت كاربه‌ڕێكه‌ره و دۆخی دارایی عێراق خراپه بۆیه ناتوانین پێشبینی بكرێت كه سه‌رد له‌سه‌د ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
ئەحمەد سەفار جەختیشیکردەوە، هەر رێککەوتنێک لەو بارەیەوە پێویستە لەگەڵ کابینەکەی کازمی بکرێت و پاشان لە پەرلەمانیش پەسەند بکرێت، بۆ ئەوەی کێشەکان دووبارە نەبێتەوە.