په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/webste-qalb-wena-87.jpg)
په‌رله‌مانی كوردستان له بانگهێشت نامه‌یه‌كدا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه به پشت به ستن به حوكمی برگه‌ی سێیه‌می له مادده‌ی هه‌ژده‌ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره ٢-ی ئاسایی خوله به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كودستان كاتژمێر ١٢ نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه رێككه‌وتنی ٦/ ٥ /٢٠٢٠ تكایه له كاتی دیاریكراو ئاماده‌بن.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی راگه‌یاندووه كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیاری بڕیاری پێشكه‌ش كردنی پێشنیازه یاسا و پێشنیازه بڕیار له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به ده‌ر له حوكمی مادده‌ی هه‌شتا و دووی په‌یره‌وی ناوخۆ، به پێی حوكمی مادده‌كانی حه‌فتا و نۆ و هه‌شتا و هه‌شتا و دوو له په‌یره‌وه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م خستنه رووی و گفتوگۆكردنی پڵانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌باره‌ت به مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندنی ساڵی دووهه‌زار و نۆزده دووهه‌زار و بیست.