پۆلیسی سلێمانی: بكوژانی ئه‌و كچه‌یان ده‌ستگیركرد كه له گه‌ڕه‌كی چواربا‌غ كوژرا
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ئێستا لە گەڕەکی چوار چرای شاری سلێمانی كچێك دوای دیار نه‌مانی له مالێكدا ده‌كوژرێت، گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌ستگیر كردنی بكوژانی كچه‌كه‌ی راگه‌یاند و هۆكاری كوشتنه‌كه‌شی راگه‌یاند.
نه‌قیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پاش ئه‌وه‌ی کاتژمێر 10:15 خولەکی شەوی 26ی مانگی رابردوو كچێك به بریندار كراوی گه‌یێندرانه نه‌خۆشخانه‌و دواتر گیانی له ده‌ستدا،لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی چوارچرا دەرکەوتووە، رۆژێک پێش رووداوی کوشتنەکە، کچەکەیان هێناوە بۆ ماڵێک کە سێ کوڕی تێدا بووەو کە یەکێکیان خاوەنی ماڵەکە بوە و خێزانی هەبوە و یەکێک لە سێ کوڕەکە هاوڕێی کچەکە بووە”.
گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی گوتیشی توانیویانه تۆمه‌ت باره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن و دانیان بەوەدا ناوە یەکێک لە سێ تۆمەتبارەکە فیشکەکێکی بە کچەکەوە ناوە.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه بەپێی ئەولێکۆڵینەوانەی لە پۆلیسی چوارچرا کراوە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەدا ناوە و ئەو دەمانچەیپێیانبووە لە جۆری کڵۆک بوەو دۆسییەکە خراوەتە بەردەم دادوەرو لە ئێستادا سەرجەمیان بەندن بە مادەی 405 لەیاسای سزادانی لێکۆڵینەوەکان بەردەوام وتەی کەسوکاریان وەرگیراوە.