داعش له‌ سنوری ناحیه‌یی گوڵاله‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو به‌ به‌رده‌وامی داعش هێڕی كردۆته‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق و میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ تایبه‌ت له‌ سنوری تكریت و ده‌وروبه‌ری سه‌لاحه‌دین تا ئێستا ده‌یان میلیشای حه‌شد كوژراون.

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ مێك به‌ر له‌ ئێستا جارێكی دیكه‌ داعش له‌ سنوری ناحیه‌یی گوڵاله‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی تا ئێستا شه‌ڕو رووبه‌روو بوونه‌ویه‌ قورس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هێرشه‌كه‌ی داعش دوای ئه‌وه‌ی هات كه‌ ده‌زگای هه‌والگری عێراق هۆشداری دا له‌ وه‌ی داعش پلانی هه‌یه‌‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆرستی له‌ نێو به‌غدا ئه‌نجام بدات هه‌روه‌ها شه‌وی رابردوو داعش هێڕشی كرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی تارمیه‌ كه‌ ته‌نها 50 كیلۆمه‌تر له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق دووره‌.

Back to top button