چین ئامادەکاری دەکات بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی ئەمریکا

 

لە ڕاپۆرتێکدا دەزگای ھەواڵگری چینی داوای ئامادەکاری ووڵات دەکات بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی سەربازی ئەمریکا بەھۆی ئەو دوژمنایەتیەی کە ئەمریکا بەرامبەر چین دروستی کردووە لە دوای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو ڕاپۆرتە لە لایەن وەزارەتی ئاسایشی ووڵاتەوە ئاڕاستەی گەورە بەرپرسانی چین کراوە بە تایبەتی شی جین بینگ سەرۆکی ووڵات کە تێیدا بە ڕوونی باس لە نیازی ئەمریکا بۆ ھێرش کردنە سەر ووڵاتی چین کراوە

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا پەیوەندیەکانی ئەمریکا لەگەڵ چین ھێند بارگرژی تێ نەکەوتووەو ئەمریکا بە زمانی ھەڕەشەش بەو شێوەیەی ئێستە لێدوانی فەرمی نەداوە بۆیە ڕاپۆرتەکە داوا دەکات ھەموو دەزگا سەربازی و ھەواڵگریەکان لەوپەڕی ئامادەباشی تەواودا بن بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی ھەر ئەگەرێک کە لە لایەن ئەمریکا وە لە دژی چین ئەنجام بدرێت.

Back to top button