سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی كوردستان:قسەكانی سۆران عومەر وەك زانیاری خراوەتە روو نەك وەك رەخنە
سەرچاوەیەكی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەی راستكردەوە كە سۆران عومەر رەخنەی لە دەمەزراوە فەرمیەكان نەگرتووە، بەڵكو هاتووە كۆمەڵێك تۆمەتی بەناوی زانیاری لەسەر سەرۆكی حكومەت خستۆتە روو”.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش داوای لە داواكاری گشتی كردووە، كە ئەو بابەتە یەكڵا بكرێتەوە، سۆران عومەریش زانیاریەكانی بخاتە روو، بۆ ئەو مەبەستەش داواكاری گشتی داوای كردووە پارێز بەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵگیرێت بۆ دادگایی كردن لەسەر ئەوەی كە ئەو زانیاریانە بخاتە روو”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات كە سۆران عومەر كە هەڵساوە بە بڵاوكردنەوەی تۆمەت و بوختان بە ناوی زانیاری بۆ لێدان لە كەسایەتی سەرۆكی حكومەت، دەبێت ئامادە بێت زانیاریەكان بخاتە روو”.
پێشتر دەزگای زانیاری لەو بارەیەوە لێدوانێكی دا، بەڵام سەرۆكی حكومەت كاتێك داوای كرد داواكاری گشتی لەو بارەیەوە دۆسیەكە یەكڵا بكاتەوە، دەزگای زانیاری خۆی بێ بەری كرد لە بڵاوكراوەكەی و گوتی ئەوە قسە و بۆچوونی ئەوان نیە، كە بەناوی ئەوان بڵاو كراوەتەوە”.
بەڵام سۆران عومەر بەردەوام بوو لە بڵاو كردنەوەی ئەو هەواڵە چەواشەكاریە، بۆیە داواكاری گشتی داوای كردووە كە سۆران عومەر زانیاریەكان بخاتە روو”.