پەرلەمانی عێراق سبەی بۆ پرسێکی گرینگ کۆ دەبێتەوە .
کەناڵی دیجلە ئاشکرای دەکات سبەی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی گرینگ دا بڕیار لە سەر پێکهێنانی کابینەکەی مستەفا کازمی دەدات .
ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی سەرەڕای هاودەنگی بەشێکی زۆر لە لایەنەکانی عێراقی و کوردستانی وەک پشتیوانی بۆ مستەفا کازمی ، بەڵام چاودێران پێیان وایە ، پێکهێنانی ئەم کابینەیەش هەر وا بە سانایی نابێت و تووشی کێشەو گرفتێکی تایبەت دەبێتەوە .