وەزارەتی تەندروستی عێراق : 50 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە

 

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق بە پشتبەستن بە تاقیگەکانی تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا لە ڕاگەیاندرواێکدا ئاشکرای دەکات لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تا ئیستا 50 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە .

 

هاوکات باس لەوە دەکات تووشبوویەک گیانی لە دەست داوەو 54 تووشبووی ڕابردووش کە لەژێر چاوەدێری دابوون چاک بوونەتەوە .

 

بە پێی هەمان ڕاگەیاندراو ئاماری گشتی تووشبووان بە کۆرۆنا لە عێراق گەیشتۆتە 2 هەزار و 346 حاڵەت

 

تێکڕای گیان لە دەستدانەکان بە مردووەکەی ئەمڕۆشەوە گەیشتۆتە 98 کەس

Back to top button