پەرلەمانتارێکی پارتی : سۆران عومەر بۆتە داردەستی ویست و خواستی بکوژانی مەلا عەبدوڵڵای قەسرێ

شوان زراری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێكی دا رایگەیاندووە”هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر داوای دادگا بابەتێکی پەیرەویە و بەپێی ماددەی ٢٤ی پەیرەوەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان و خودی بەرێز سەرۆکی ئێستای پەرلەمان دەستێکی باڵای هەبووە لەنووسینەوەی ئەو پەیرەوە سەبارەت بەسۆران عومەر ئەگەر بەڵگەی سەلمێنەری پێیە بۆ پشت ڕاستکردنەوەی لێدوانەکانی بۆچی کەوتۆتە پەلەقاژه.

هەروەها راشی گەیاندووە”فراکسیۆنی کۆمەڵ دەبوایە وەکو بابەتێکی سیاسی لەکوردستان کە ئێمه ڕێز لە وجودیان گرتووە له گۆڕەپانی سیاسی کوردستان بەڵام پێویست بوو زووتر هەستیان کردبا کە سۆران عومەر بۆتە داردەستی ویست و خواستی بکوژانی “مەلا عەبدوڵڵای قەسرێ” بۆ ئازادی ڕادەربرین ئێمە پێش هەموو کەس خاوەندرایەتی دەکەین ئەوە خەبات و خوێنی شەهیدانە ئەو ئازادیەی فەراهم کردووە ئاشکرایە کێ لە کوردستان سەرمەشقی خەبات و خوێن بەخشین بۆ لە پێناو بەدیهێنانی ئازادی بۆ گەلی کورد بەڵام فەراهم کردنی ئازادی بەمانای ئەوە نیە تۆ بێیت و حەسانەی پەرلەمانی بۆ تەشهیر و درۆ بوختان هەواڵی چەواشەکار بەکار بهێنییت هیچ لێپێچینەوەیەك نەبێت.

دەشلێت” سۆران ئەگەر بەڵگەی دروست و سەلمێنەری پێبوو ئەوە پێویست بە ترس ناکات ئەگەر بە فیتی کەسانێکی تر هاتووە درۆ و بوختان هەڵدەبەستێت ئەوە پێویست دەکات بۆ خەڵک وکۆمەلیش ڕونبکرێتەوە کە ناکرێت تۆ بە دەنگی لایەنێکی سیاسی بچیتە پەرلەمان ببیتە دار دەستی کەسانێك کە لەو دیووی دیوارەکان کەسانی سۆران ئاسا ئاراستە بکەن.

 

Back to top button