ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دۆسیه‌ی تۆمه‌تباركردنی ئێران تاوتوێ ده‌كات
خواكوڕك
رژێمی ئیسلامی ئێران له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی شه‌ڕی حه‌له‌بدا زیاتر له هه‌زار پله‌دار و سه‌ربازی له ریزه‌كانی سوپای پاسداران له‌ده‌ستداوه و له ئێستاشدا و دوای گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه له‌لایه‌ن رژێمی سوریا، ئێران به‌هۆی كرده‌وه نایاسایی و دڕنده‌كانی له‌و شاره خه‌ریكه تووشی سزایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سه‌خت ده‌بێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردۆته‌وه، له‌به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه ته‌نها له‌گه‌ڕه‌كێك زیاتر له 2000 ژن و منداڵ رێگه‌یان لێ گیراوه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانیه‌وه گه‌مارۆدراون و رێگه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌یان لێگیراوه، له‌نێویاندا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر نه‌خۆش و برسی هه‌ن كه پێویستی زۆریان به‌كۆمه‌كی مرۆیی هه‌یه.
له‌لایه‌كیتر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران خەریکە کارەساتی کوشتنی بووسنیاییەکان لە “سەربەرنیستا” دووپات دەکاتەوە و لە رووبەرێکی کەمدا خەڵکێکی زۆری گەمارۆ داوە. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئێمه ئاگادارین گەمارۆدانی خەڵکی بێ‌تاوان لە لایەن پاسدارانەوە، لەنێوان سەربازانی رووسیا و چەکدارانی ئێرانەوە کێشەی ناوەتەوە.
هه‌ریه‌كه وڵاتانی هۆلەندا و بەریتانیاش بە دژایەتیی کردنی ئەم تاوانەی ئێران، باڵێۆزی ئەم وڵاتەیان بانگ کردووەتە وەزارەتی دەرەوە. ئەنگیلا مێرکێل لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، ئەوەی ئێران لە حەلەب ئەنجامی دەدات تاوانی شەڕە و پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لێی بێدەنگ نەبێت.
تاوانكاری پاڵپشتی فراوان و گه‌وره‌ی ئێران بۆ رژێمی سوریا، خەریکە ئێران تووشی زەلکاوێک دەکات کە هانتەوەدەری ئاسان نەبێت. بڕیاریشه له‌مانگی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ته‌رخان بكات بۆ پرسی به‌تاوابار ناساندنی ئێران وه‌ك تاوانباری جه‌نگ له‌جه‌له‌ب.