فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە سوریا هێرشیان ئەنجامدا

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، چەند شوێنیکیان لە شاری حەلەبی سوریا کردە ئامانج و سوپای سوریاش وەڵامی هێرشێکەیداوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا “سانا” رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان لە ناوچەی حەلەب ئەنجامداوە و سیستمی بەرگریی سوریاش وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە.

ئاژانس سانای سوریا، راشیگەیاندوە، کە ئیسرائیل لەو هێرشە ئاسمانییانە بەرپرسیارە و ناوەندی لێکۆڵینوەکانی لە شاری حەلەب کراونەتە ئامانج.

Back to top button