کەشناسی هه‌رێم : بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کەشناسی ھەرێم، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له سلێمانى، دهۆك و كه‌ركووكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانیش ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تۆز و خۆڵ هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى چوارشه‌ممه ، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین و دروستبوونى هه‌وره‌تریشقه هه‌یه.