به سهرپهرشتی مەسرور بارزانی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆببێتەوە، لهبارهیدۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا تاویوتێ دەکات. پرسی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگە، زانکۆ، قوتابخانەکان تاوتوێبکات.
ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتویێی دوایین پێشهاتەکانی باری ئابووری کوردستان و لێکەوتەکەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گفتوگۆکردن بۆ چارەسەری كێشە ھەڵواسراوەكان لەگەڵ بەغدا دەکات.
بڕیارە دوای كۆبوونەوەكە، شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی نەوت و بودجە لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەرەو بەغدا بكەوێتەڕێ.