گەورەترین نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە کوردستان داخرا

بەرێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی ڕزگاریی ھەولێر ڕایگه‌یاند، نەخۆشخانەی ڕزگاری کە تایبەت کرابوو بۆ تووشبوانى په‌تاى کۆرۆنا داخرا.

د. بۆتان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی ڕزگاریی ھەولێر، ڕاگه‌یاند: نەخۆشخانەکەمان دوو تووشبوی کۆرۆنای تێدا بوو، ئەوانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیماراتی لە ھەولێر کران.

عەبدولقادر ده‌ڵێ: ئێستا ھیچ نەخۆشێک لە نەخۆشخانەکەمان نەماوە، بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دەرگای نەخۆشخانەکە دادەخرێت و بە ماددەی دژە ڤایرۆس دەرشێنرێت، چونکە تووشبوی کۆرۆنای تێدابووه‌.

Back to top button