فازڵ میرانی: پارتی و یەکێتی لە بارەگای سه‌رۆكایه‌تی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە
فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، هه‌فته‌ی داهاتوو پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه.
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لە دوای سەردانیکردنی پارێزگای هەولێر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، شەممەی داهاتوو، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
لەبارە رێکارەکانی حکومەتی هەرێم، گووتی، رێکارەکانی حکومەت بە پێچەوانەوەی وڵاتان، زووتر جێبەجێکران ئەمەش وایکرد کەمترین زیان بکەین.
میرانی له به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی خۆیه‌تی و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت هه‌یه و حزب نابێ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵوێستیان هه‌بێ.
له‌باره‌ی پرسی لامه‌ركه‌زیه‌ت كه ئێستا له سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی بۆ ئاماده ده‌كرێ، به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی گوتی، ئه‌و براده‌رانه‌ی سلێمانی پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێـت جۆیه‌تی لامه‌ركه‌زییه‌ت جیا بكرێته‌وه و له سه‌رئه‌نجام پێویستی به ره‌زامه‌ندی حكوومه‌ت هه‌یه.