كۆمەڵكوژكردنی خانەوادەیەكی رۆژنامەنووس لە سلێمانی بەداخراوی ماوەتەوە
پارێزەرێك داوا دەكات دۆسەی كوژمەڵكوژی خێزانێكی رۆژنامەنووس( ئامانج بابان و خانەوادەكەی) لە سلێمانی بدرێتە دادگا و با لە دادگا یەكڵا بكرێتەوە”.
دوای ئەوەی رۆژی ٦ی شوباتی ٢٠٢٠، جەبار ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڵگەی تاوانی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا داوای سەرلەنوێ دەست پێکردنەوەی لێکۆڵینەوەی لە کەیسی ئامانج بابانی کرد و ئاشکرای کرد کە گومان دەکرێت ئەوان کوژرابن، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان زانا مەلا خالید رایگەیاندووە”هه‌ندێك په‌رله‌منتارى چه‌ند حزبێك ”به ئارامی له پشتى مێزهكانیانهوه دانیشتوون و به ناوى ئازادىی ڕاده‌ربڕین تۆمەت بۆ ئەم و ئەو هەڵدەبەستن، بەڵام ده‌بێت بزانن حکومڕانیی وڵات له‌سه‌ر یاسا بونیاد نراوە و ده‌بێت یاسا بڕیار بدات“.
هەر لەو بارەیەوە پارێزەری راوێژكار ئەردەڵان ئەحمەد دەلێت”زوڵم له‌م خێزانه كراوە، به ناهه‌قى كوژراون، ئامانج بابانى ئه‌گه‌ر به ناهه‌ق كوژراوە، زۆر سه‌ره‌داو و به‌ڵگه‌ش كه‌وتنه به‌رده‌ست كه سه‌لمێنه‌رى ئه‌و ڕاستیه‌ن كه ئه‌سله‌ن ئه‌و كوڕه خۆى خۆى نه‌كوشتووه، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆى بكوژێت، یه‌ك جۆره فیشه‌ك لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی ده‌بێت، به‌ڵام دوو جۆره فیشه‌ك لەنێو ئۆتۆمبیلێكهى دۆزراوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى زۆر یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه كه جگه له‌و دهمانچهیەی له‌وێ بووه، ده‌مانچه‌یه‌كى دیکەش لەنێو ئۆتۆمبیڵكه بووه“.
ئەو پارێزەرە باسی لەوە کرد کە با لە جێگەی کوشتنی سەرجەم ئەندامانی ئەم خێزانە، ئامانج بابانیش ئەگەر گلەییەکی لەسەر بووە، ڕووبەڕووی دادگا بکرایەتەوە. گوتیشی: ”ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و تاوانه‌ى كردووه، بۆ خۆى باوه‌ڕى به دادگا نییه، كه‌سێكى ده‌سه‌ڵاتداره، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕى به دادگا هه‌بوایه، هه‌موو كێشه‌یه‌ك له ڕێگاى دادگا چاره‌ى هه‌یه و ئه‌ویش ده‌توانرا چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نەکرد“.