گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی مووچە دەكرێت

خواكوڕك
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، گۆڕانكاری لە سیستەمی مووچە دەكرێت لەهەرێمی كوردستان و سەرچاوەیەكیش دەلێت ئەگەری هەیە حكومەت خۆی بۆ پێداچوونەوە بەمووچە و داهاتی هەرێمی كوردستان ئامادە بكات بە سیستەمێكی نوێ كار لەسەر گۆڕانكاریەكان بكات.
 
سەرچاوەیەكی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیران كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بەخواكوڕكی راگەیاند، بەهۆی سوكبوونی قەرزەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گۆڕانكاری لە نرخی نەوت،حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی بۆ ئاڵوگۆڕی سیستەمی مووچە ئامادە دەكات دەلێت ئەگەر هەیە بە سیستەمێكی نوێتر مامەڵە لەگەڵ داهاتی نەوت و سیستەمی مووچە بكرێت.
 
سەرچاوەكە گوتیشی ئەو قەرزانەی كە حكومەت لەسەرەتای قەیرانەكان كردوویەتی ئێستا لەسەر حكومەت سوكبووە، نرخی بەرمیلێك نەوت لەبازارەكانی جیهان بەرز بووتەوە، بۆیە حكومەت خۆی بۆ ئەو پێشهاتە ئامادە دەكات و پاشەكەوتی مووچەی فەرەمانبەران كەمدەكرێتەوە.
Back to top button