پارێزەرێك بۆ سۆران عومەر ئەگەر ئەوانە بەڵگەن بۆچی دەترسیت برۆ بەردەم دادگا
پارێزەرێك لەبارەی بەڵگەكانی سۆران عومەر كە لەئێستادا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گوایە ئەوانە بەڵگەن خستیە روو، دەلێت دەبێت سۆران عومەر چاونەترس بێت، مادەم بەڵگەی لایە بابچێتە بەردەم دادگا”.
سۆران عومەر ئەندامی دەزگای زانیاری و ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا لە نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان كۆمەڵك نووسراوی وەك بەڵگە خستە روو، بەڵام پارێزەرێكی راوێژكاری (سینان نوری) دەلێت، مادەم سۆران عومەر بەڵگە لەبەر دەستە، دەتوانێت بچێتە بەردەم دادگا و بەڵگەكان بخاتە روو”.
هەروەها ئەو پارێزەرە دەشلێت، هەڵگرتنی پارێز بەندی شتێكی وا گران و كارەسات نیە، كە سۆران عومەر دڵنیایە ئەوانە بەڵگەن و دەتوانێت داواكە بباتەوە با بەهیچ شێوەیەك نەترسێت و داواكە دەباتەوە، پارێزبەندیەكەشی بۆ دەگەرێتەوە”.