په‌رله‌مانتارێك: عێراق سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له‌ رووسیا ده‌كڕێت

دوای ئه‌وه‌ی پێشتر لێژنه‌ی به‌رگری عێراق پیشنیاری كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشیكی رووسی جۆری ئێس 400 یان ئێس 300له‌ رووسیا ركڕێت ئه‌مڕۆ ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عیراق دەڵێت “لە وڵاتدا سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكی و روسیش هەیە، بەڵام بێكەڵكن و سودیان نییە، بۆیە عیراق سیستمی بەرگریی روسی دەكڕێت”.


محەمەد رەزا ئال حەیدەر ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عیراق به‌ میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه‌ كه‌ “عیراق بۆ پاراستنی ئاسمانەكەی لە هەر دەستدرێژییەكی دەرەكی، سیستمیی بەرگری ئێس 300 یاخود ئێس 400ی روسی دەكڕێت، بۆیە ئەگەر لایەنی ئەمریكی پاڵپشتیی عیراق نەكات لە بنیادنانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیدا، ئەوا ئەو سیستمە روسییە دەكڕێت”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق باسی لەوەشكردوە، هەرچەندە لە وڵاتەكەدا سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئەمریكی هەیە بەڵام كاریگەری نییە، هەروەها روسیش هەیە، كە تەنها 20 كیلۆمەتر مەوداكەیەتی ئەویش كاریگەری نییە،  بۆیە  عێراق پێویستی بە بنیادنانی سیستمێك هەیە بۆ پاراستنی ئاسمانی خۆی لە هەر پێشێلكارییەكی دەرەكی،

ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عیراق تەئكیدی كردوەتەوە، لیژنەكەیان رۆڵی یاسایی و چاودێری دەبینێت بۆ بەرزكردنەوەی مەعنەویاتی هێزە ئەمنییەكان و بەدواداچونی پێداویستی ئەو هێزانە و بڕیاردان لەسەر بودجەی پێویست لە پرۆژەیاسای بودجە و پێشكەشكردنی راوێژ.

Back to top button