فاوچی پزیشكه تایبه‌ته‌كه‌ی كۆشكی سپی: لێدوانه‌كانی تره‌مپ و پۆمپیۆ له باره‌ی چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ره‌تده‌كاته‌وه
پرسی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین هێشتان جێگای مشتومڕی نێوان به‌رپرسانی ئه‌مریكایه به جۆرێك هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی ئه‌مریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پێیان وایه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له تاقیگاكانی ئه‌و وڵاته ده‌رچووه به‌ڵام بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانیی ئەمریكیی بۆ هەستیاری و نەخۆشییە گواستراوەكان و ئەندامی تیمەكەی كۆشكی سپیی، پێی وایه ڤایرۆسه‌كه دروستكراوی مرۆڤ نیه.
ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانیی ئەمریكییە بۆ هەستیاری و نەخۆشییە گواستراوەكان و ئەندامی تیمەكەی كۆشكی سپیی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ “ناشناڵ جیۆگرافیك”، رایگه‌یاندووه، هەموو بەڵگەكان بەو ئاراستەیەن، كە ڤایرۆسەكە لە تاقیگەیەكی چین دروستنەكراوە.
بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانیی ئەمریكییە بۆ هەستیاری و نەخۆشییە گواستراوەكان و ئەندامی تیمەكەی كۆشكی سپیی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا راشیگەیاندووە، بەڵگە زانستییەكان بە توندی بەرەو ئەوەن، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شەمشەمەكوێرەدا پەرەی بەخۆی داوە، واتا لە سروشتەوە پەرەیسەندووە و بۆ ئاژەڵ گواستراوەتەوە، نەك ئەوەی بە ئەنقەست دروستكرابێت.
گەورە بەرپرسە پزیشكییەكەی ئەمریكا لێدوانه‌كانی تره‌مپ و پۆمپیۆ له‌و باره‌وه ره‌تده‌كاته‌وه لەگەڵ ئەو بیردۆزەش نییە، كە گوایە ڤایرۆسەكە دوای دۆزینەوەی، هێنرابێتە تاقیگەیەكی چین و لەوێوە بەهۆی هەڵەیەكەوە دزەیكردبێتە دەرەوە.