مشیر گەلالی: ئەگەر كۆمەڵ دەیەوێت لەژێر كۆنترۆڵی یەكێتی دەرچێت دەبێت بزانێت كێ پیاوی دەزگاكانی یەكێتیە
مشیر گەلالی سەركردەی پێشووی كۆمەڵی ئیسلامی لە بارەی بەكار هێنانی كۆمەڵی ئیسلامی وەك ئامرازی دژایەتی پارتی و یەكێتی دەلێت كۆمەڵی ئیسلامی كە ئێستا دووچاری هاتووە لە بەكار هێنانی ئەندام پەرلەمانتارەكانی بۆ دژایەتی نێوان یەكێتی و پارتی دەلێت، دەبێت كۆمەڵی ئیسلامی سەربەخۆی خۆی بەدەست بهێنێتەوە، ئەگەر كۆمەڵ دەیەوێت سەروەری بۆ بگەرێتەوە پێویستە بزانێت كێن ئەوانە سەربەخۆی كۆمەڵیان شكاندووە و كردوویانەتە ئامرازی راگەیاندنی شەری نێوان پارتی و یەكێتی پاشكۆی حزبەكان”.
هەروەها ئەو سەركردەیەی پێشووی كۆمەڵی ئیسلامی دەشلێت، بەكار هێنانی ئەندامانی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ شەری نێوان پارتی و یەكێتی كە ئێستا یەكێتی و دەزگای زانیاری بۆ دژایەتی حكومەتەكەی مەسرور بارزانی بەكاریان دەهێنێت، دەبێت بەرێز مامۆستا عەلی باپیر ژیرانە بڕیار بدات، چونكە ئەوها بروات بوونی كۆمەڵ لە سلێمانی یەكسان دەبێت بە یەكێتی و ئەوەش كارەسات بۆ كۆمەڵ دروست دەكات”.
گەلالی دەشلێت، كۆمەڵی ئیسلامی دڵخۆش نەبێت لەوەی لە ئێستادا سۆران عومەر بۆتە بابەتی میدیایی، ئەوەی سۆران عومەر دەیكات بۆ كۆمەڵ و فراكسیۆنی كۆمەڵ بەتەواوی شكەستە، چونكە دیارە و ئاشكرایە كە بەڵگە و قسەكانی سۆران عومەر لەكوێ دێت، وە بۆ چ ئامانجێكە، بۆیە باشترە بەرێز مامۆستا عەلی باپیر و مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ لەو مەترسیانە تێ بگەن”.