ئومێد خۆشناو: من وەك شەخسی خۆم، دەنگ بەوە دەدەم، كە پارێزبەندیم لەسەر هەڵبگیرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئومێد خۆشناو دەلێت” لەبارەی هەڵگرتنی پارێز بەندی لەسەر پەرلەمانتاران دەلێت”جگە لە كاك سۆران عومەر ‌و عەلی حەمەساڵح، بەندەش یەكێكە لەو كەسانەی داوا كراوە پارێزبەندیم لەسەر هەڵبگیرێت”.

هەروەها دەشلێت هەڵگرتنی پارێز بەندی حاڵەتێكی یاسایی وئاساییە، دەلێت”ئەو كارە حاڵەتێكی ئاسایی‌ و یاسایی كاری پەرلەمانییە‌ و من وەك شەخسی خۆم، دەنگ بەوە دەدەم، كە پارێزبەندیم لەسەر هەڵبگیرێت ‌و ئامادەشم بچمە بەردەم دادگا”.

ئومێد خۆشناو هەروەها دەشلێت” بەهۆی ئەو داواكارییەی كە پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵبگیرێت پەیوەندی حیزبەكەی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی تێك ناچێت”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان”جگە لەو سێ‌ پەرلەمانتارە داواكراوە، پارێزەبەندی لەسەر پەرلەمانتاران شیرین ئەمین لە فراكسیۆنی گۆڕان‌ و سەركۆ ئازاد گەڵاڵی لە فراكسیۆنی یەكێتی ‌و د.كازم فارووق  لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ هەڵبگیرێت.

شایانی باسە داواكاری هەڵگرتنی پارێز بەندی لەسەر سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەسەر داوایەكی محموود سەنگاوی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیە”.

Back to top button