ناوی ئەو كۆمپانیایانەی كە سۆران عومەر ناوی بردوون، ناوی سەرجەم كۆمپانیاكانی هەولێر و دهۆكن و هەموو خەڵك ئەو ناوانە دەزانێت
لەكۆنگرەی رۆژنامەوانی سۆران عومەر دا لەبارەی خستنە روو بەڵگەكان، لیستی ناوی سەرجەم كۆمپانیاكانی شاری هەولێر و دهۆكی هێناوە و بە كۆمپانیا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە قەڵەمی داوە”.
ئەو كۆمپانیایانەی كە ناویان هاتووە، هەموو خەڵك دەزانێت كە لەهەولێر و دهۆك كار دەكەن، ئەوانە خاوەنداریەتی جیاوازیان هەیە، هەر كۆمپانیایەك لە سێكتەرێك كار دەكات”.
لە هەولێر دەزانرێت كۆمپاینا ئێم ئار ئێف كۆمپانیا بیناسازیە و چوار تاوەری گەورەی لە هەولێر بۆ یەكەی نیشتەجێ بوون دروست كردووە لەسەر شەقامی 40 مەتری، ئەوە بەڵگە نیە، هەموو خەڵك دزانێت”.
لەو بارەیەوە هێمن ساڵح رۆژنامەنووس دەنووسێت”کێ ناوی کۆمپانیاکانی هەولێر و دهۆک دەزانێ؟
کۆڕەکتلیکۆم، هێمن گرووپ 120 ی درووستکردوە، MRF شووقەی هەیە، تخوا ئەوە بەڵگەیە؟ هەروەها دەشنووسێت”بابەتی وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو تەنیا بۆ پەرلەمانتارێک نیە، حەوت پەرلەمانتار بەهۆی بوونی سکاڵا لەسەریان دەخرێنە دەنگدانەوە، پەرلەمانتاری پارتی و گۆڕان و کۆمەڵی تیایە.