نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ئاماری ساڵی 2019 ئاواره‌بوونی دانیشتوانی جیهانی راگه‌یاند
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند كه له ساڵی 2019 له سه‌رتاسه‌ری جیهان، 46 ملیۆن كه‌س له‌و وڵاتانه‌ی تیایاندا ده‌ژین ئاواره‌بوون و له‌وانه‌ش 19 ملیۆنیان منداڵن.
سندوقی هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان (یونیسێف)، راپۆرتی ”بێسه‌روشوێن بوون له نیشتماندا”ی بڵاوكرده‌وه كه ره‌وشی ئه‌و كه‌سانه باس ده‌كات كه به‌هۆی كاره‌ساتی سروشتیی و جه‌نگی ناوخۆ و شه‌ڕوپێكدادانه‌وه له وڵاته‌كانی خۆیاندا ناچاربوون كۆچ بكه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له ساڵانی دووهه‌زاره‌كاندا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌نێو وڵاته‌كانیاندا ئاواره‌بوون له ده‌ورووبه‌ری 25 ملیۆندا بووه و له ماوه‌ی5ساڵی رابردوودا، ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشتووه‌ته 40 ملیۆن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له ساڵی 2019،دا 33ملیۆن كه‌س له شوێنه نوێكانیان ئاواره‌بوون، له‌وانه‌ش 12 ملیۆنیان واتا نزیكه‌ی %40 له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه بوون. به‌پێی راپۆرته‌كه له كۆی ئه‌و 33 ملیۆنه، 25 ملیۆنیان به‌هۆی كاره‌ساتی سروشتییه‌وه و 8 ملیۆنیشیان به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕوپێكدادانه‌وه ئاواره‌بوون.