نەمسا بەسەر كۆرۆنا سەركەوت

وەزارەتی تەندروستی نەمسا ڕایگەیاند كە لە ئێستا توانیویانە بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا سەركەوتن بەدەست بھێنن و ڕێژەی توشبوون بەڕێژەی بەرچاو كەمی كردووە

لە ئێستا ڕێژەی توشبوون بۆ ٢٪‏ ەد دابەزیوە لە كاتێكدا مانگی ڕابردوو ڕێژەی توشبوون ٥٠٪‏ بوو بەڵام وەزارەتی تەندروستی نەمسا بەسەركەوتوانە توانی ڕێ لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەكە بگرێت

لەسەر ھەمان مژار وەزارەتی تەندروستی نەمسا ھۆشداری دەداتە ھاوڵاتیان كە پێویستە بە پێی پێویست بێنە دەرەوە تا سەركەوتنی كۆتایی بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا بەدەست دێت

Back to top button