سەڵاحەدین بەهادین دوو ساڵە لەسەر وەهم ناكۆكی هەیە
خواكوڕك
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی لەمەر وتارێكی دا رایدەگەێنت، تا ئێستا لەهەرێمی كوردستان لەسەر وەهم ململانێ و ناکۆکی هەیە دەلێت سەیری دوو ساڵە لەهەرێمی كوردستان قەیرانی سیاسی لەسەر وەهم دروست بووە.
سەڵاحەدین محمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی لەكۆبوونەوەیەك لەگەڵ زانایانی ئاینی سەر بە حزبەكەی لە چەمچەماڵ و تەكیە و شۆرەش، رایگەیاند، ئێستا ئێمە خاوەن كیانێكی سەربەخۆین، بەڵام ئێمە گەلێکی مەزڵوم زوڵم لێکراوین و خاوەنی ئەنفال و چەندین زوڵم و ستەمین کە لەلایەن رژێمە یەک لە دوایەکەکانی عێراقەوە بەرامبەرمان ئەنجامدراوە دەلێت بەڵام تا ئێستا بەرچاوڕوون نین و مۆرکی دوو ئیدارەیی لە هەردوو دەڤەر بەدی دەکرێت و بەداخەوە لەسەر وەهم ململانی و ناکۆکی هەیە، و خەریکە رەنجی ئەم میلەتە ئەدرێت بە ئاودا”.
هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتووی دەلێت دووساڵە قەیرانی سیاسی و دارای لەكوردستان هەیە بەڵام حزبەكانی خەریكی ملمڵانێ و ناكۆكین، لەسەر وەهم!.