چین لە نێوان ترس و خۆشیدا

دوای ھاتنە دەرەوەی ھاوڵاتیانی شاری وو ھان كە بە ھۆی كەرەنتینەوە لە ماڵەوە خزێنرابوون چینیەكان دڵخۆش بوون كە توانیویانە بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ ببن.

بەڵام ترس ئەمجاریش لە چین سەری ھەڵداوەتەوەو لە شاری سویفنی سەر سنوری ڕوسیا ڤایرۆسەكە بە خێرایی بڵاو دەبێتەوەو ئەوەش مایەی نیگەرانی چینیەكانە.

وەزارەتی تەندروستی چین داوای خۆپارێزی لە تەواوی ھاوڵاتیانی دەكات و پێی وایە شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا بەڕێوەیە ئەگەر ھاوڵاتیانی چین خۆپارێزی نەكەن زیانەكانی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەكە زۆر قورسترە.

Back to top button