له سنوری ئامێدیه په‌كه‌كه 98 رۆژه گه‌نجێكی رفاندووه تا ئێستا بێسه‌رو شوێنه

دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌ده‌ڤه‌ری ئامێدی گه‌نجێكی دانیشتووی سنوره‌كه‌یان رفاند پاش 98 رۆژ هێشتان چاره‌نوسی ئه‌و گه‌نجه نازاندرێت كه‌س و كاری گه‌نجه‌كه و دانیشتوانی ناحیه‌یی كانی جه‌مانكێ خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و تێیدا داوای دیاری كردنی چاره‌نووسی ئه‌و گه‌نجه ده‌كه‌ن.
به پێێ به دوا داچونه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك له سنوری ناحیه‌یی جه‌مانكێی قه‌زای ئامێدیه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه گه‌نجێك به ناوی جووتیار موحسین حوسێن، لە دایكبووی ساڵی 1991ی گوندی سیاری سنووری ناحیەی كانی جەمانكێیە ده‌ڕفێنردێت و شوێن بزر ده‌كرێت.
بۆ زانینی چاره‌نووسی گه‌نجه‌كه ئه‌مڕۆ كەسوكاری ئەو گەنجە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی جەمانكێ گردبوونەوە و داوایان كرد كە فشار بخرێتە سەر پەكەكە، بۆ ئەوەی چارەنووسی كوڕەكەیان ئاشكرا بكەن و ئازادی بكەن، هه‌روه‌ها لەناو خۆپیشاندانەكەدا بەیاننامەی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە ناوچەكە خوێندرایەوە، تێیدا ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و داوای ئازاد كردنی ئەو گەنجەیان كرد.
لەوبارەوە خاتوو لەعل سیاری، دایكی ئەو گەنجە بە كوردستان24ی گوت: “كوڕەكەمان ھیچ تاوانێكی نەكردووە و پەكەكە لە خۆڕا دەستگیری كردووە، داواكارین كوڕەكەمان ئازاد بكەن و بگەڕێتەوە ناومان”.