٥ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

 

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە چوار کەس کە تووشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون لەهەولێر چاکبوونەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندرستی هەولێر ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ٥تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێردا هاتووە:   کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱۷۸) کەس

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٥) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱۷۸) کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
٥ی ئایاری ۲٠۲٠

 

Back to top button