عەبادی و یلدرم: پاشەكشەی سوپای توركیا لەبەرامبەر دەركردنی پەكەكەیە

خواكوڕك
 
پاش سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی توركیا بۆ بەغدا و كۆبوونەوە لەگەڵ عەبادی، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان سازدا، لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی نێوان عەبادی و یڵدرم رایانگەیاند، لەبارەی هێزەكانی توركیا لە باشیك و دەركردنی هێزەكانی پەكەكە لە شنگال رێككەوتوون.
 
عەبادی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیەكەیاندا رایگەیاند، لەگەڵ تورکیا گەیشتینە رێککەوتن لەبارەی کشانەوەی هێزەکانیان لە باشیک و، تورکیا بەڵێنی داوە رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرێت”. گوتیشی “تورکیا لەسەر داواکاری عێراق بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە باشیک رازی بوو”. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد لەگەڵ تورکیا هاوڕان بۆ دەستوەرنەدان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچەکە.
 
حه‌يده‌ر عه‌بادى گوتىشی “عێراق داواى له‌ په‌كه‌كه‌ نه‌كردووه‌ بێته‌ ناو عێراق و رێككه‌وتن له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌بووه‌ كه‌ هێزى هاوبه‌ش كۆنترۆڵى ناوچه‌كه‌ بكات و رێككه‌وتنى كۆتايش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ نابێت هيچ هێزێك له‌ ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى عێراق له‌ شنگال هه‌بێت”.
 
 
لەبەرامبەردا بیناڵی یلدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند، عەبادی بەڵێنی داوە سوپای عێراق و پێشمەرگە پێكەوە پەكەكە لە شنگال دەربكەن”. حەیدەر عەبادیش ئاماژەی بەوە كرد جگە لە هێزە عێراقییەكان رێگە بە هیچ هێزێكی دەرەكی نادەن لە شنگال بێت هەروەها گوتی رێگە بە کەس نادەین سەروەری عێراق پێشێل بکات و لەگەڵ عێراق پێکەوە کاردەکەین بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر.
 
 
لەكۆتایشدا بینالی یلدرم گوتی ، ئێمه‌ تيرۆر به‌ تيرۆر ده‌ناسێنيين و په‌كه‌كه‌ تيرۆريسته‌ و سووپاسى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقيش ده‌كه‌ين كه‌ له‌ هه‌ستيارى ئێمه‌ بۆ پرسى تيرۆر و په‌كه‌كه‌ تێده‌گات”. 
Back to top button