بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان: هیچ خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 رانەگەیێندراوە و دەنگۆکان ڕەت دەکەینەوە

لە دوای ئەوەی لە چەند پەیج و گرووپێکی سۆشیال میدیا خشتەی ساختەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاو کرایەوە ، بەرێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لە روونکردنەوەیەکدا ڕەتی دەکاتەوە ، وەزارەت هیچ خشتەیەکی بڵاو کردبێتەوە .

 

 

لەمبارەوە  کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان گوتی :”ئەو خشەیەی بڵاوکراوەتەوە هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی پەروەردەوە نییە .

 

لە خشتەی بڵاوکراوەی ناوسۆشیال میدیا دا رۆژی یەکشەم 28/6/2020 وەک یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکان دیاری کرابوو .

Back to top button