نوێنه‌رێكی ئه‌مریكی له هه‌ولێر پرسی سه‌ربه‌خۆیی تاوتوێ ده‌كات
خواكوڕك
ماوه‌یه‌كه سیناتۆریكی ئه‌مریكی هاتۆته هه‌رێمی كوردستان و راسته‌وخۆ له‌باره‌ی ویستی هه‌رێمی كوردستان بۆ دوای شه‌ڕی داعش تاوتوێ ده‌كات، و پێیوایه كورد دۆستێكی نزیكی ئه‌مریكایه و به گرنگیه‌وه له داخوازه‌كانی ده‌ڕوانن.
ماركۆ رۆبیۆ، سیناتۆری ئەمریكا رایده‌گیه‌نێت، “پێشمەرگە ھاوپەیمانێكی بەھێزی ئەمریكایە و رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری لە شەڕی دژی تیرۆر گێڕاوە” هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “هاوپه‌یمانیه‌تێكی به‌هێز له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكادا هه‌یه”.
ئه‌م سیناتۆره‌ی ئه‌مریكا به كوردستان 24ی راگه‌یاندووه، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م بۆ هه‌ولێر تاوتوێ كردنی پرسی سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستانه لەگەڵ خودی هەرێم.