هەولێر : 3 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

 

 

لە نوێترین ڕاگەیاندراوی خۆیدا تایبەت بە کۆرۆنا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات 3 کەسی دیکە لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون .

 

هاوکات باس لەوە دەکات ئەو سێ کەسە دانیشتووی کۆمەڵگەی شێبیرانی سەر بە قەزای خەباتن

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی

 

ئەنجامی نوێ

 

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن 37 ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 9 ساڵانە، هەموویان دانیشتووی شارۆچکەی سێبیرانی سەر بە قەزای خەباتن لە پارێزگای هەولێر، بەرکەوتووانی تووشبووەکەی ئەمڕۆیە.

 

وەزارەتی تەندروستی

 

5 ئایار2020

Back to top button