وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندروای ژمارە ( 71 ) ی خۆی بڵاو کردەوە

 

 

لەو ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆ 5/5 /2020 بڵاوکراوەتەوە ، وردەکاری ئاماری پشکنین و چاک بوونەوەکان و تووشبووان و کەرەنتینەکراوان و ئاماری گشتی  تایبەت بە کۆرۆنای ئاشکرا کردووە .

 

ژمارە (٧١)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

  1. کەرەنتین

تاوەکو ئەوڕۆ (٩٧٤١) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٢٠١) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٧٤) لە هەولێر، (١٣٠) لە سلێمانی، (٦٦٨) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین. وە (٨٥٤٠) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١١) هاووڵاتی بوو.

  1. پشکنین

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٤٣١) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٧٧٩) هەولێر، (٣٧٧) سلێمانی، (٢٥٤) دهۆك، (١٥) هەلەبجە، (٠) ڕاپەرین، (٦) سۆران ، دەرەنجام ٤ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراو بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (٤) پۆزەتیڤ: دوو پیاوی تەمەن (٣٧ و ٣٢) ساڵ، ئافرەتێکی تەمەن (٢٧) ساڵ وە منداڵێکی تەمەن (٩) ساڵانە، هەموویان دانیشتووی شارۆچکەی سێبیرانی سەر بە قەزای خەباتن لە پارێزگای هەولێر، وە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوونە.

 

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٤٧٦٦٣) پشکنین بووە)

 

  1. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩١) تووشبوو،  لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٤٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٣٧) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

 

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٥ی ئایاری ٢٠٢٠

Back to top button