سەرۆکی شارەوانی ناشڤیل لە ئەمریکا ، ماسکێکی جیاواز دەبەستێت

 

 

ناشڤیل ، ئەو ناوچەیەی ئەمریکا کە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆری رەوەندی کوردی لە خۆ گرتووە ، لە ڕاگەیاندەکانی ئەمریکادا بە کوردستانی بچووک ناسراوە .

 

هەربەم بۆنەوە ، سەرۆکی شارەوانی ناشڤیل ساڵانە لە بۆنە جیاوازەکاندا ، وەک ڕێزێک بۆ رەوەندی کوردی هەرجارەوە دیاردەیەک لە کەلتوور و ڕەسەنایەتی کوردی لە خۆی نیشان دەدات .

 

ئەمڕۆش لە کاتی بەرێوەبردنی پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ( دەمامک ) ماسکێکی بەستبوو کە بە ئاڵای کوردستان دیزاین کراوە .

Back to top button