کەرکوک : 12 حاڵەتی نوێی تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کرا

 

لە ئیستادا 37 کەس لە کەرکوک لە ژێر چاوەدێری دان وەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا

 

بە رێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک لە راگەیاندراوێکدا  وەک ئەنجامی نوێی پشکنینەکانی کۆرۆنا ، 12 حاڵەتی نوێی تووشبوونی بەم پەتایە ڕاگەیاند .

 

هاوکات باس لە ئاماری گشتی لە کەرکوک دەکات و دەنووسێت لە ئیستادا کۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆناگەیشتۆتە 65 کەس ، 37 کەس لە ئیستادا لە ژێر چاوەدێری دان و 26 کەسیش چاک بوونەتەوەو گەڕاونەتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان .

Back to top button