تیرۆریستانی داعش هێرشیان بۆ سەر قەزای مەخموور دەست پێکرد

 

پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە گوندی ( علیە ڕەش ) ی ناحیەی قەراج ی مەخموور هێرشیان بۆ سەر فەوجی 3 ی لیوای 50 ی فیرقەی 14 سوپای عێراق دەست پێکرد .

 

هێرشەکە بە تاکتیکی نوێ و لە ڕێگەی چەکی قەناسەوە کراوە ، بەڵام کوژراوی لێنەکەوتۆتەوە و تەنها توانیویانە کامێراکانی حەساس بە گەرمی بشکێنن کە تایبەتن بە بینین لە شەودا .

 

هاوکات باس لەوە دەکرێت ، هێرشبەرەکان لە دوای پێکانی ئامانجەکانی خۆیان بەرەو چیای قەرەچۆغ پاشەکشەیان کردووە

Back to top button