چینیەكان لە بەریتانیا سوكایەتیان پێ دەكرێت
ھاوڵاتیانی چین ڕوبەڕوی سوكایەتی دەبنەوەو بەریتانیەكان تا دێت زیاتر توڕەو نیگەران دەبن لە چینیەكان
سوكایەتی و توڕەیی بەریتانیەكان گەیشتۆتە ئاستی لێدان و توانجدان و ھەڕەشە كردن لە چینیەكان بە ھۆی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە و تا ئێستا ٢٦٧ ھاوڵاتی چینی ڕوبەڕوی لێدان بونەتەوەو لە دادگاكانی بەریتانیا سكاڵایان پێشكەش كردووە
ھاوڵاتیەكی چینی دانیشتوی شاری لەندەن دەڵێت كە لە نەخۆشخانە پێیان وتوە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە بۆیە باشترە بچیتەوە بۆ وڵاتەكەت كە سەرچاوەی ڤایرۆسەكەیە