فراکسیۆنی پارتی داوا لە سۆران عومەر دەکات بەڵگەکانی ئاشکرا بکات
لە روونکردنەوەیەکی گشتیدا ، ئۆمێد خۆشناو ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دۆسییەکەی سۆران عومەر دەڵێت پارتی سهركردایهتی كۆمهڵی ئیسلامی ئاگادار كردووهتهوه و داوایان ئاراستە کردوون ، سۆران عومهر هانبدهن تا بهڵگهكانی ئاشکرا بکات .
هاوکات باس لەوە کراوە سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی سەرکردایەتی پارتییان داوەتەوە کە ئەوان ئازادن رێکاری یاسایی بگرنە بەرلە دژی سۆران عومەر
دهقی روونكردنهوهكه
روونکردنەوەیەکی پێویست بۆ رایگشتی
لە بارەی کەیسی سۆران عومەر بە پێویستی دەزانم ئەم روونکردنەوەیە بۆ رایگشتی و پەرلەمانتاران وهەوادارانی بەڕێزی کۆمەڵی ئیسلامی بخەمەڕوو.
دوای ئەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر بەڕێگەی هۆیەکانی راگەیاندنەوە کۆمەڵێک تۆمەت و زانیاریی هەڵبەستراوی لەبارەی سەرۆکی حکومەتەوە بڵاو کردەوە، جیا لە رێکارە یاساییەکان، لە پێناو رێزگرتن لە پەیوەندیی دووقۆڵی و رەواندنەوەی هەر هەڵە تێگەیشتنێک، سەرکردایەتی پارتی پەیوەندیی بە سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیەوە کردووە و داویان لێکراوە کە، ئەو پەرلەمانتارە هان بدەن لەبارەی ئەو تۆمەتانەی باسی کردوون یان بەڵگەکانی رادەستی لایەنی یاسایی بکات، یاخود ئەگەر بەڵگەی نیە با داوای لێبوردن بکات، بەڵام دیارە دوای ئەوەی لە لەلایەن سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی قسە لەگەڵ ناوبراو کراوە، نە ئامادە بووە هیچ بەڵگەیەک بخاتەڕوو، نە ئامادەشه داوای لێبورد بکات، بۆیە سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی سەرکردایەتیی پارتییان داوەتەوە و وتویانە ئێوە ئازادن رێکاری یاسایی بگرنە بەر.
ئەمڕۆش جارێکی دیکە سۆران عومەر کۆمەڵێ تۆمەت و زانیاریی فابریکەکراوی بڵاوکردووهتەوە، دیسان دووپاتیدەکەینەوە گەر ناوبراو دڵنیایە و دەتوانێت ئەو زانیارییانە بسەلمێنێت با بێت بەڵگەکانی بۆ لایەنی یاسایی بخاتەڕوو. گەرنا با وەڵامدەری یاسا بێت.
ئومێد خۆشناو
سهرۆکی فراکسیۆنی پارتی لهپهرلهمانی کوردستان